ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی رووداوه‌كه‌ی باوه‌نوور بۆ دوو كه‌س به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه یه‌كێكی دیكه له بریندارانی ڕووداوه هاتووچۆكه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی باوه‌نوور به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌وه‌ش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته دوو كه‌س.
راگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا له كه‌لاره‌وه به‌ئاراسته‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڕۆیشت، له ناحیه‌ی باوه‌نوور كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو وه‌رگه‌ڕا.
*به‌هۆیه‌وه منداڵێكی چوار ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
*یه‌كێك له برینداره‌كان له‌دایكبووی ساڵی 1966 پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
*به‌وه‌ش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته دوو كه‌س.
PM:03:32:01/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت