سه‌نته‌ری میترۆ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سەرۆكێك ده‌كات كه خۆی بە خەمخۆری هەرێمی كردستان دەزانێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان نامه‌یه‌كی كراوه ئاراسته‌ی هه‌ر سه‌رۆكێك ده‌كات كه خۆی به خه‌مخۆری هه‌رێمی كردستان ده‌زانێت و نووسیویه‌تی:
*مانگرتنه‌كه‌ی شێروان شێروانی له به‌ندیخانه، زمانێكی تر شێوازێكی تری ناڕه‌زاییه له‌به‌رامبه‌ر حوكمێك كه به سه‌ركۆنه‌كردن و بێزاری پێشوازی لێكرا ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئێستاش سه‌رله‌نوێ ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حوكمی دادگا، بێزاری و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بڕیاری حوكمدان و ئینجا بارودۆخی ژیانی له به‌ندیخانه.
*شێروان شێروانی و قاره‌مانی شوكری، ئازاد بكه‌ن، مانه‌وه‌یان له زیندان هه‌موو رۆژێك، پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئه‌زمونه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم، هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ جیاوازی و ئازادی بیڕوای سیاسی، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و ئازادی كاركردنیان.
*پێمان مه‌ڵێن شێروان كه‌یسی بیروڕا نییه، رۆژنامه‌نووس نییه، له‌یه‌كه‌مین رۆژه‌وه وه‌ڵاممان هه‌بووه، باوه‌ڕ به‌م چیرۆكه ناكه‌ین، ئێستاش تا رۆژگار تێپه‌ڕێت هاوده‌نگی و هاوسۆزی بۆ شێروان شێروانی زیاتر ده‌بێت، تووڕه‌یی و بێژاریش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه زیاتر ده‌بن، ئازادی بكه‌ن.
*ئه‌مڕۆ كوردستان له هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستی به گرنگیدانه به دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ، باشكردنی ژینگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و، وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانیی ته‌ماشا بكرێت.
*ئه‌م ئه‌ركه پێویستی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی ڕاسته‌قینه هه‌یه به ئامانجی ته‌ماشاكردنی دامه‌زراوه و كارمه‌ندانی بواری میدیا ره‌خنه‌گران وه‌ك هاوبه‌ش نه‌ك دوژمن، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و بۆچوونانه كاڵده‌كاته‌وه كه ساڵانێكه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن و بوونه‌ته هۆی ناشرینكردنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان.
*له هه‌موو دیدارێكی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا، جه‌ختمان كردۆته‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاره‌زوومه‌ندانه، دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه و سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، دونیا له هه‌رێمی كوردستان دهتورێنێت، ئه‌وان كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ناپرسن چه‌ند پرۆژه‌ی نوێی ئیستراتیجی یان باڵه‌خانه‌ی به‌رز و پردی تازه دروستكراوه؟ پرسیاری به‌ندیخانه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌پرسن له زیندانهكانتان كه‌س هه‌یه له‌سه‌ر بیرباوه‌ڕ زیندانی كرابێت، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر هه‌ن؟ بیری لێبكه‌نه‌وه وه‌ڵاممان چی ده‌بێت؟
*ئه‌مڕۆ شێروان و قاره‌مان ئازاد بكه‌ن، باشتره له سبه‌ی.
AM:11:18:01/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت