وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ماوەی مانەوەی ئەو قوتابییانەی لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاوەکو (2026/5/15) درێژکرایەوە.


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووە، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە:

1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/5/1) تاکو (2026/5/15).

2- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیاری گونجاو دەردەکات.

3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.


PM:11:19:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو