"هەولێر دەچێتە سەر نەخشەی بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی فستق لە ناوچەکەدا"


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی "پشتێنەی سەوزایی" شاری هەولێر نەمامی فستق بچێندرێت، ئەمەش "هەولێر دەخاتە سەر نەخشەی بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی فستق لە ناوچەکەدا".

لە پەڕەی فەرمی پاریزگای هەولێر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا سەبارەت پڕۆژەی ستراتیژیی "پشتێنەی سەوزایی" شاری هەولێر هاتووە، "ئەم پڕۆژە نیشتمانییە کە لە 8 قۆناغی سەرەکی پێکدێت، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی گەیشتووەتەکۆتایی، كە تێیدا زیاتر لە 500 هەزار نەمامی زەیتوون چێندراون کە پۆلێن کراون بۆ دوو جۆری سەرەکی (خواردنی ڕۆژانە و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون )".

هەروەها هاتووە، " لە هەنگاوێکی نوێدا و لە قۆناغی دووەمدا، بڕیار دراوە دارەکان تەنها بە زەیتوونەوە سنووردار نەبن، بەڵکو نەمامی فستقیش بچێندرێت، ئەمەش هەولێر دەخاتە سەر نەخشەی بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی فستق لە ناوچەکەدا".

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی وەک لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، شاری هەولێر بە پشتێنەیەکی ڕووەکیی بەردەوام بە پانیی 2 کیلۆمەتر و درێژایی گشتیی 78 کیلۆمەتر دەورە دەدات، کە نزیکەی 7 ملیۆن داری زەیتوون و فستەق لەخۆ دەگرێت. ئامانج لەم پرۆژەیە کەمکردنەوەی پلەی گەرمیی شار، باشترکردنی کوالیتیی هەوا، باشترکردنی تەندروستیی گشتی و کوالیتیی ژیان، پاراستنی سیستەمە ژینگەییەکان، پشتیوانیکردنی ئابووریی ناوخۆیی، دروستکردنی دەرفەت لە بازاڕەکانی کاربۆن.


AM:11:16:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو