کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای رۆژی هەینی راگەیاند
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند کە بە پێی پێشبینییەکە تا درەنگانی شەوی هەینی کەشوهەوا
سەقامگیر دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی نیسانی 2026 ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە
هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کاتبۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە لەزنجیرە
شاخاوییە سنووریەکاندا , بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما / نزیک
دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
پیرمام 20 پلەی سیلیزی
سۆران 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی
سیلیزی
بۆ سبەینێ هەینی 1ی
ئایاری 2026 ئاسمان پەڵە هەور دەبێت
لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت
لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 26پلەی سیلیزی
پیرمام 23 پلەی سیلیزی
سۆران 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی
دهۆک 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی
سیلیزی
AM:10:31:30/04/2026
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت