قوباد تاڵه‌بانی و كونسوڵی روسیا: ئه‌مریكا و ئێران له‌ڕێی دانووستانه‌وه ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی روسیا هیوای خواست كه حكومه‌تی نوێی عێراق به‌جددی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردروه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له ماكسیم روبین، كونسوڵی گشتیی روسیا له هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق گفتوگۆیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی ناوچه‌كه و قۆناغی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرا. هه‌ردوولا هیوایان خواست له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و دوو وڵاته بتوانن له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و دانووستانه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت تاوتوێ كرا.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م دۆخه پڕ له گرژییه‌ی ناوچه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
*هیواشی خواست سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو سه‌ركه‌وتووبێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كه جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و عێراق به دوور بگرێت له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیرییه‌كانی ناوچه‌كه.
*جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به پێویستیشی زانی حكومه‌تی نوێ هه‌وڵی جدی بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.
PM:09:48:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت