"جوتیار ره‌سوڵ په‌یامنێری ماڵپه‌ری "پایته‌خت میدیا" له‌دوێنێوه دیار نه‌ماوه"
وێستگه‌نیوز –
نوسینگه‌ی راپه‌ڕینی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌دواداچوونی چڕ و ورد بۆ چاره‌نووسی نادیاربوونی په‌یامنێری ماڵپه‌ری "پایته‌خت میدیا" به‌ناوی "جوتیار ره‌سوڵ" ده‌كه‌ین كه له‌دوێنێوه په‌یوه‌ندیی به‌كه‌س و خانه‌واده‌كه‌ی و ده‌زگا میدیاییه‌كه‌شیه‌وه پچڕاوه.
*به‌پێی زانیارییه پشتڕاستكراوه‌كان كه ئێمه دوای به‌دواداچوون زانیومانه، ناوبراو پێش دیارنه‌مانی، به شێوه‌یه‌كی یاسایی مۆڵه‌تی فه‌رمی له ماڵپه‌ڕی (پایته‌خت میدیا) وه‌رگرتووه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بووه بۆ گه‌شتێكی خێزانی.
*ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئاساییبوونی بارودۆخی ژیانی و نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌یه.
*وه‌ك نوسینگه‌ی راپه‌ڕین له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌وه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هاوشانی ئێمه به‌وپه‌ڕی جدییه‌ته‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی.
*داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌كتان له‌سه‌ر شوێن یان چاره‌نووسی په‌یامنێری "پایته‌خت میدیا" هه‌یه، تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه:
07701432129
07513890820
PM:04:58:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت