کەشناسی: لەم ناوچانەی هەرێم باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا تا ئاستێک سەقامگیرە و ئەگەری بارانی
بەهاری لە هەندێ ناوچە دەکرێت.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ چوار شەممە 29ی نیسانی 2026 بە گشتی لە کاتەکانی بەیانی تا
کاتەکانی دوای نیوەرۆ نیمچە هەورە ,لە دوای نیوەڕۆ ناوچە بەرزەکان و ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی
زاخۆ و ناوچە جیا جیاکانی ئەو پارێزگایە لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور و هەندێ
کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چەند تاوە بارانێکی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەرۆ .
پێشبینی بارانی بەهاری لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ هەیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاریەک دروست
بێت لە هەندێ ناوچە باران بە شێوەی ڵێزمە بارانی بەهاری ببارێت .سەنتەری پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێک لە ناوچەی جیاجیای پارێزگای کرکووک لە کاتەکانی ئێوارەدا
کەمێک بارانی هەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمیک بەرز دەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ .
پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
سبەى پێنج شەممە 30ی نیسانی 2026 ئاسمان بە گشتی لە سەنتەری
پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکان نیمچە هەورە لە هەندێ کات لە ناوچە شاخاوییەکان
ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری باران بارین بۆ سبەی زیاتر لەسەر هەندێ ناوچەی
شاخاوی هەیە بە گشتی کەشی سبەی تا ئاستێک سەقامگیرە تەنها هەندێ ئەو قەزاو ناحیانەی دەکەونە ناو زنجیرە
شاخەکان و ناوچە بەرزەکان ئەگەری دروست بوون و چڕبوونەوەی هەورو دابارینی هەیە لە
هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
AM:11:49:29/04/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت