رۆیتەرز: سوپای پاسداران لە ئێران دەسەڵاتی قۆرخ کردووە و رێبەریی بێ دەسەڵاتە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، دوو مانگ
دوای دەسپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێکهاتەی دەسەڵات لە تاران چیتر
وەک ڕابردوو لە دەوری مەرجەعێکی ئایینیی تاقانە و بێرکابەردا ناخولێتەوە؛ گۆڕانکارییەک
کە دەکرێت هەڵوێستی تاران لە لێواری دانوستانە ئەگەرییەکان لەگەڵ واشنتۆن سەختتر
بکات.
بە پێی راپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی لە ڕۆژی
یەکەمی جەنگدا و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کوڕە بریندارەکەی، موجتەبا خامنەیی، نەزمێکی
نوێ لە کۆماری ئیسلامیدا دروست بووە؛ نەزمێک کە تێیدا فەرماندەکانی سوپای پاسداران
باڵادەستن و چیتر باس لە ناوبژیوانێکی کۆتایی، بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی ڕەها لە
ئارادا نییە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە موجتەبا خامنەیی هێشتا لە لوتکەی
پێکهاتەی فەرمیی کۆماری ئیسلامیدایە، بەڵام سێ کەسی ئاگادار لە دانوستانە ناوخۆییەکان
بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ڕۆڵی ئەو زیاتر ڕەوایی دانە بەو بڕیارانەی کە فەرماندەکان
و دامەزراوە ئەمنییەکان دەیاندرێن، نەک دەرکردنی فەرمانی ڕاستەوخۆ.
بەپێی راپۆرتی ئەم ئاژانسە، فشاری جەنگ، دەسەڵاتی لە بازنەیەکی
سنووردارتر، توندڕەوتر و ئەمنییتردا چڕ کردووەتەوە؛ بازنەیەک کە ڕەگەکەی لە ئەنجومەنی
باڵای ئاسایشی نیشتمانی، نووسینگەی ڕێبەری و سوپای پاسداراندایە.
AM:09:00:29/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت