پارێزه‌ره‌كه‌ی: دۆخی شێروان شێروانی له مه‌ترسیدایه و به‌م بێ خه‌میه‌ش مه‌ترسیدارتر ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
پارێزه‌ری رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له 22 نیسانی 2026 هاوكات له‌گه‌ڵ یادی 128مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، شێروان شێروانی رۆژنامه‌نووس مانی له خواردن گرت و ئه‌مڕۆ هه‌شت رۆژه ئه‌م مانگرتنه‌ی به‌رده‌وامه.
*په‌نابردنی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی بۆ مانگرتن، په‌یوه‌سته به‌و هه‌موو پێشێلكاریه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت.
*ئێستا دیارترین پێشێلكاری رێگریكردنه له ئیجازه مه‌نزلی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، به پێی یاسا‌و هاوشێوه‌ی زیندانیانی تر.
*لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌شێكیان هاوكارن و به‌خه‌م دۆخی ته‌ندروستی شێروان و وه‌رگرتنی مافه یاسایه‌كانن.
*به‌ڵام به‌شێكیان رێگری دروست ده‌كه‌ن، كه ده‌شێت رێگرییه‌كان فشاری ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی حكومه‌ت بن.
*دۆخی شێروان له مه‌ترسیدایه و به‌م بێ خه‌میه‌ش مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
*رێكار‌و رێنمایی و هه‌وڵی لێبوردانه پێویسته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌و كۆتاییهێنان به‌م مانگرتنه.
شێروان شێروانی دوو داواكاری هه‌یه تا كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بهێنێت به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داواكارییه‌كانی ره‌تكراونه‌ته‌وه:
یه‌ك: ئه‌و ماوه‌ی زیندانیكردنه‌ی كه ماوه بۆی بگوازرێته‌وه بۆ چاكسازی سلێمانی.
دوو: مۆڵه‌تی سه‌ردانیكردنی ماڵه‌وه‌ی پێبدرێت به‌پێی یاسا وه‌ك زیندانیانی دیكه.
PM:05:06:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت