دەوڵەت باخچەلی: کەرکوک میراتی باپیرانمانە و بە 5 هەزار سەربازی خۆبەخش دەیپارێزین
وێستگەنیوز-
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا (مەهەپە)،
لە وتاری کۆبونەوەی هەفتانەی پارتەکەیدا لە
پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە کەرکوک دەڵێت "کەرکوک میراتی باپیرانمانە، کە تێکەڵ
بە خەمە، ئاڵاهەڵگری خەباتی رێز و شکۆیە و بەشێکی دێرینی ئۆجاخی تورکمانە".
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی نیسان 2026، دەوڵەت بەخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند،
"بەناو هێنانی کەرکوک جارێکی تر شتێک لە قووڵایی دڵماندا دەجوڵێت، ناسیۆنالیزمی
ئێمە ناتوانرێت تەنیا وەک بابەتێکی شکۆمەندیی سنووردار بە جوگرافیای ئاناتۆلیاوە ببینرێت.
لە هەر کوێ تورکێک بژی، هەر لە کوێ منداڵێکی تورک لەدایک ببێت، لە هەر کوێ بە زمانی
تورکی قسە بکرێت، ئەو شوێنەش بەشێکە لە یادەوەریی جوگرافیمان، نەخشەی دڵمان، هۆشیاریی
مێژوومان".
وتیشی، "ئێمە
لە ئەنقەرەوە بڵێسەی ئاگرەکەی کەرکووک دەبینین، ئەگەر ئەو قسەی دوێنێ له ئەنقەره کراوه،
ئەمرۆ له کەرکوک دەنگ بداتەوه، ئەگەر ئەمڕۆ له کەرکووک وەڵامی ئەو نزایەی دوێنێ له
ئەنقەرە دراوەتەوه، ئەگەر ئەو دڵسۆزییەی دوێنێ نیشاندرا ئەمڕۆ بگۆڕدرێت بۆ دەسەڵاتی
نوێنەرایەتی، هۆکاری ئەمەش گەورەیی دۆزی ناسیۆنالیزمی تورکیایه".
لە بارەی پرۆسەی "ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا"
و پەیوەندی بە کەرکوکەوە، سەرۆکی مەهەپە وتویەتی "لەگەڵ ئازادکردنی تورکیا لە
نەخۆشیی تیرۆر، ئەو زەمینەیەی لە کەرکوک دادەمەزرێت، ژیانێکی نوێ دەبەخشێت بە ناوچەکە.
ئامانجمان تورکیایەکی دوور لە دووبەرەکی و ستەم و تیرۆر و کەشێکی ناوچەیی کە تێیدا
ئاشتی و برایەتی ڕەگ دابکوتێنێت، کەرکوک چیدیکە نابێتە بابەتی دانوستاندن. ئاشتیمان
نابێتە مادەی هیچ هاوکێشەیەکی تاریک، هیچ دانوستاندنێکی خیانەتکارانە".
دەوڵەت بەخچەلی باس لەوە دەکات کە هێزیان ئامادەیە بۆ پاراستنی
کەرکوک و رایگەیاند "لانیکەم 5000 خۆبەخشی گەنجانی ئێمە ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە خەباتی مانەوە، یەکڕیزی
و ئاشتی لەو شارە تورکماننیشینانەی کە تورکمان تێیدا دەژین، بەتایبەتی کەرکوک".
لە کۆتاییدا سەرۆکی مەهەپە دەشڵێت "زەمەنەکە گۆڕاوە،
ئەم سەدەیە سەدەی تورکە، سەدەی تورکیایە. کەرکوک دەژی، تورکمانلیش هەڵدەستێتەوە و بە
ئیزنی خودا بۆ هەتا هەتایە دەژی. ئێمە نە کەرکوک لەبیر دەکەین و نە موسڵ لە مێشکمان
لادەبەین".
PM:03:16:28/04/2026
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت