خێزانە نوێیەکان و منداڵە تازە لەدایکبووەکان کەی ناویان لە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆماردەکرێت؟


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، ئاراس محەمەد، بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "تائێستا ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن ناتوانرێت ناویان لە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆماربکرێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "لە هەندێک پارێزگای عێراق و لە هەڵەبجە و دهۆک سیستمەکە چالاک بووە و ناویان تۆماردەکرێت، بەڵام هێشتا لە بەشێک لە پارێزگاکان خزمەتگوزارییەکە چالاک نییە".

ئاراس محەمەد وتی، "ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە دەتوانن بێنە لای ئێمە بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز پشتگیریان بۆ بکەین".

وتیشی، "خزمەتگوزارییەکان قۆناغ بە قۆناغ چالاک دەکرێن لە داهاتووشدا ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە یان ئەو منداڵانەی تازە لەدایکبوون دەتوانرێت ناویان لە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆماربکەن".


AM:11:41:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت