کەشناسی پێشبینی باران بارین و تەرزەباران دەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتوو
پێشبینی دەکات.
بەپێی
ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی نیسان کەش ناسەقامگیرە تا شەویش ئەم ناسەقامگیریە
بەردەوام دەبێت ,ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکەمان نیمچە
هەور بۆ هەوری تەواوە , ئەگەری باران بارین بەم شێوەیە دەبێت :
*سەنتەری پارێزگای هەولێر
ئەگەری باران بارینی هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ , ناوچە شاخاوییەکان و
بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران باران بارینی بە لێزمەی دەبێت لە هەندێ
کاتدا لەگەڵ هەورە تریشقە .باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانش دەبێت.
*ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای
دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارینی کەمتر دەبێت لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانەکە
بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.
*سنووری پارێزگای سلێمانی و
هەڵەبجەو کرکووک لە هەندێ کاتدا باران بارین و هەورە تریشقە دەبێت ,ناوچەکانی
باشووری پارێزگای سلێمانی دابارینی زیاتر دەبێت هەندێ کات لێزمە بارانی دەبێت و
لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین .لە ئێوارەدا ناسەقامگیری لە کەشی بەشێک لە ئیدارەی
گەرمیان زیاد دەبێت باران بارین بەشێوەی لێزمە بارانی بەردەوام و هەورە تریشقە
زۆربەی ناوچەکانی دەگرێتەوە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای باو ئەگەری تەرزە بارین و
هەندێ ناوچە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەبێت .
پلەکانی
گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ .
پلەی
گەرمی ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:
هەولێر:
23 پلەی سیلیزی
پیرمام:
19 پلەی سیلیزی
سۆران:
22 پلەی سیلیزی
حاجی
ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی:
23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ:
24 پلەی سیلیزی
دهۆک:
24 پلەی سیلیزی
زاخۆ:
25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:
22 پلەی سیلیزی
گەرمیان:
24 پلەی سیلیزی
سبەىنێ
چوار شەممە 29ی نیسان لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری باران بارین هەیە لەسەر
بەشێک لە ناوچەی جیا جیا , لە کاتەکانی دوای بەیانی زوو ئاسمان زۆربەی کات نیمچە
هەور دەبێت تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەرۆ پێشبینی دروست بوونی
کەشێکی ناسەقامگیر لەسەر بەشێک لە ناوچەی جیا هەیە بە شێوەی باران بارینی بەهاری
دەبێت هەندێ کات لە ناوچەیەک ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە و بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاو لە بەرامبەر ناوچەیەکی تر هیچ بارانی نەبێت . ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک
لەو ناوچانەی ناسەقامگیری کە زیاد دەبێت ئەگەری تەرزە بارینی دەبێت.
پلەکانی
گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە:
هەولێر:
24 پلەی سیلیزی
پیرمام:
20 پلەی سیلیزی
سۆران:
23 پلەی سیلیزی
حاجی
ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی:
24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ:
24 پلەی سیلیزی
دهۆک:
24 پلەی سیلیزی
زاخۆ:
24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:
23 پلەی سیلیزی
گەرمیان:
24 پلەی سیلیزی
AM:10:43:28/04/2026
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت