نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری لە عەلی زەیدی دەکەین


وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی کاندیدکردن و راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە برای بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بۆ کاندیدکردن و راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکی حکومەتی نوێیە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراق بێت لە تەواوی وڵاتدا و کار بکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، "پشتگیریی خۆمان بۆ بەڕێزیان و کارکردنمان لەگەڵیدا رادەگەیەنین لەپێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو عێراقییەکان".


AM:10:24:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت