مەسرور بارزانی: هیواخوازین سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقدا دەستپێبکات


وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەکردووە، ""پیرۆزباییمان لە عەلی زەیدی کرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ؛ هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بە دەستوور کردەوە و وتی، "پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی".

وتیشی، "هیواخوازین سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقدا دەستپێبکات".


AM:10:20:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت