سروه عه‌بدولواحید: پێشوازی له كۆده‌نگی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ كاندیدكردنی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی
وێستگه‌نیوز -
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*پێشوازی له كۆده‌نگی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ كاندیدكردنی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
*ئه‌مه به هه‌نگاوێكی به‌رچاو ده‌زانین به‌ره‌و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان.
*جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چه‌سپاندنی هاوبه‌شی نیشتمانی و پابه‌ندبوون به لێكتێگه‌یشتنه سیاسییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ده‌كه‌ینه‌وه.
*هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و بوونی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ینه‌وه.
*داوای یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له حكومه‌تی داهاتوو به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بكات و ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات.
PM:11:17:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت