بڕیارێكی نوێ له هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا بۆ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و بیناسازی رایگه‌یاند كه:
*له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كاره‌ساتی نه‌خوازراو، له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٦/٤/٢٨ به‌دواوه ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و بیناسازی له چوار ته‌ن زیاتر قه‌ده‌غه‌یه به ژماره‌ی كاتی، كاری گواستنه‌وه‌ی (بار) بكات تا ئه‌و كاته‌ی ژماره كاتییه‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێت و ژماره و تابلۆی تایبه‌ت به خۆی وه‌رده‌گرێت.
*ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ش كه تۆماركراون ده‌بێ به دروستی و له كاتی خۆی پشكنینی ساڵانه بۆ دڵنیابوون له مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ئه‌نجام بده‌ن.
*به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ده‌گیرێ و سزای داراییی قورس به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت.
*به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و مه‌فره‌زه‌كانیان ڕاده‌سپێرین كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
PM:07:32:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت