"ئه‌مریكا په‌یامێكی توند بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌نێرێت"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاشكرایان كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یامێكی توندی بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناردووه.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه حه‌ده‌س-ی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "حكومه‌تی ئه‌مریكا په‌یامێكی توندی بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناردووه".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری له‌سه‌ر زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌قامگیری وڵاته‌كه ده‌كات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئاماده‌بوونی ئه‌بوئالا ئه‌لوه‌لائی له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌كه‌دا ته‌حه‌دایه‌ك بووه دوای ئه‌وه‌ی ناوی خرایه لیستی داواكراوانه‌وه".
ئه‌مریكا بۆ چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ده‌ڵێت: "حكومه‌ت نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێكانی تیرۆركردن و سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان بكات".
واشنتۆن راشیگه‌یاندووه كه "رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و قه‌وارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه".
PM:05:08:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت