کەرکوک.. داڕمانی سەقفی باڵاخانەیەک ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتێ تێکردنی کۆنکرێت، سەقفی باڵاخانەیەک داڕما و بەهۆیەوە ژمارەیەک کرێکار بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی تەندروستی کەرکوک بە وێستگەنیوزی راگەیاند باڵاخانەیەک لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک لەکاتی تێکردنی کۆنکرێتدا دارووخا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و19 کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە پێی زانیارییەکان تیمەکانی فریاکەوتن لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەکەن، سەرقاڵی لابردنی داروپەردووی باڵاخانەکەن،


PM:03:59:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت