بەڕێوەبەری سووتەمەنی: کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە
وێستگەنیوز-
بە وتەی بەڕێوەبەری
سووتەمەنی هەولێر پاش دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، کێشەی کەمیی
غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە و لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشکردنی بوتڵی دووەمی
غاز بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە.
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری
سووتەمەنی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە، "دوای ئەو ئاڵۆزییانەی لە
ماوەی ڕابردوودا بوونە هۆی وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، خۆشبەختانە ماوەیەکە
کارکردن دەستی پێکردووەتەوە. لە ئێستادا 75٪ی بەشە غازی
هەولێر وەک پێشووی لێ هاتووەتەوە، ئەمەش وای کردووە نرخی غاز کە پێشتر گەیشتبووە سەرووی30 هەزار دینار، بە شێوەیەکی بەرچاو
دابەزێت."
سەبارەت بە شێوازی گەیاندنی
غاز بە هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوە کرد، "ڕۆژانە 180 تۆن غاز دەگاتە
پارێزگای هەولێر و هاوڵاتیان بوتڵی یەکەمیان
وەرگرتووە و ماوەی هەفتەیەکە دابەشکردنی بوتڵی دووەم لە ڕێگەی "کارتی ئەلیکترۆنی"یەوە
دەستی پێکردووە، غازی حکوومیش بە نرخێکی گونجاو دەگاتە بەردەم ماڵی هاوڵاتیان، ئەمەش
وای کردووە قەرەباڵغی و خواست لەسەر بازاڕی ڕەش بە تەواوی کەم ببێتەوە.
لە کۆتاییدا ئاری کاکەشین
جەختی کردەوە کە قەیرانی غاز نەماوە و ئەوەی بەدی دەکرێت دەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی
هاوڵاتیان دوای هەر قەیرانێکی کتوپڕ.
PM:01:39:26/04/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت