مونا قەهوەچی بۆ وێستگەنیوز: ئێمە و یەكێتی هاوڕاین
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایدەگەینێت، ئێمە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوبێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە لێدوانێكدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەمان هەموو حزب و لایەنەكان سەردانیان كردین و لەگەڵ شاندی یەكێتی هاوڕابوین كە ئامانجمان پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە".
وتیشی، "پێداگریمان كرد كە دەبێت هەرێمی كوردستان خاوەنی یەك پەرلەمان و یەك حكومەت بێت و بەهەموو لایەكمانەوە دەستكەوتەكانی كوردستان بپارێزین".
مونا قەهوەچی دووپاتیكردەوە، "شاندی یەكێتی هاوڕابوون لەگەڵ ئێمە كە دەبێت مافی پێكهاتەكان پارێزراوبێت و پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت".
PM:05:44:25/04/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت