بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق: ئامانجمان گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە گڵێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندری کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی کرایەوە، لەپێناو سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و بافڵ تاڵەبانی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان خستەڕوو و وتی، "ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت".
PM:05:25:25/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت