ته‌رمی د.ره‌فیق سابیر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و له كوردستان به‌خاك ده‌سپێردرێت
وێستگه‌نیوز –
ته‌رمی د.ره‌فیق سابیر نووسه‌ر و شاعیری به‌ناوبانگ و خاوه‌نی هۆنراوه‌ی "به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن" له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و له‌مه‌راسیمێكدا له زێدی له‌دایكبوونی به‌خاك ده‌سپێدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی د.ره‌فیق سابیر نووسه‌ر و شاعیری به‌ناوبانگ له شاری ماردینی باكووری كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌سه‌ر سنوور له‌لایه‌ن پڕۆتۆكۆلی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێشوازی لێكرا و به‌ڕێكرا به‌ره‌و شاری رانیه.
بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی ده‌ستپێكی مه‌راسیمی رێزلێنان له د.ره‌فیق سابیر له هۆڵی رشنبیری رانیه ئه‌نجام بدرێت.
دواتر له كاتژمێر 11:30 خوله‌كی به‌یانیدا ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و گۆڕستانی قه‌ڵادزێ به‌ڕێده‌كرێت و له‌وێ به‌خاك بسپێردرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش پرسه‌ی شاعیری كۆچكردوو له مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د سور له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی شه‌ممه 28ی شوباتی 2026 د. ره‌فیق سابیر نووسه‌ر، شاعیر و لێكۆڵه‌ر و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
د. ڕەفیق سابیر بە هۆنراوە و نووسین و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی خزمەتێکی گەورەی به بوارەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی کرد و یه‌كێك له هۆنراوه به‌ناوبانگه‌كانی كه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی وتووه هۆنراوه‌ی "به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن"ه.
PM:03:13:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت