به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG: ده‌رزییه‌ك له‌م هه‌رێمه دیارنه‌مێنێت مه‌سرور لێی به‌رپرسه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك میدیای جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی ده‌یانه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌یان به ئێمه و یه‌كێتی بسڕن، ده‌شڵێت: "ده‌رزییه‌ك له‌م هه‌رێمه دیارنه‌مێنێت مه‌سرور لێی به‌رپرسه".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*كۆمه‌ڵێك میدیای ده‌ستله‌پشتدراوی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكرات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ده‌یانه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌یان به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر و یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان بسڕن.
*دیمه‌نی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایا ئه‌مانه ئه‌و چه‌كانه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نێردراون بۆ ئێران و ئێستا له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
*ته‌نها كه‌مێك شاره‌زایی سه‌ربازیی پێویسته تا بزانرێت ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌پشتی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌رده‌كه‌وێت ڕووسین و له‌جۆری موشه‌كی گرادن كه ئه‌مریكی نین.
*ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مریكیش بن شتێكی ئاساییه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر كه هاوپه‌یمانێكی به‌رده‌وامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆر.
*نه‌ك چه‌ند بارێكی گه‌وره‌ی چه‌ك، به‌ڵكو ده‌رزییه‌كیش له‌م هه‌رێمه دیارنه‌مێنێت مه‌سرور لێی به‌رپرسه چونكه به ناخێری سه‌رۆكی حكومه‌ته.
*ئه‌م سیناریۆ و درۆ به‌تاڵانه كه بووه‌ته پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی مه‌سرور و چوارده‌وره‌كه‌ی نابێته هۆی داپۆشینی فه‌زاحه‌ت و سكانداڵی براكانی كه ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت و ملیۆنان دۆلاریان ده‌ستیبه‌سه‌رگیراوه به‌هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و به‌رتیلخۆری به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌مریكا، وه‌ك هه‌میشه بوونه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نێوچه‌وانی كورده‌وه.
*له كۆتایشدا هه‌مووان ئێمه ده‌ناسن و ئێوه‌ش ده‌ناسن. له خۆمان پاراستن له ئێوه‌ش درۆ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و هه‌ڵهاتن.
AM:08:35:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت