ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای شێروان شێروانی راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ - هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێره‌وه دوو داواكاری شێروان شێروانی بۆ كۆتاییهێنان به مانگرتنه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ - هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*شاندێكی ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی (سڵێمان محسن سندی)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێریان كرد.
*ئامانجی سه‌ردانه‌كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی سزادراوان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان و گه‌یاندنی به ئیداره‌ی چاكسازییه‌كه بوو.
*تیمی ده‌سته چاویان به سزادراو (شێروان شێروانی) كه‌وت و گوێیان له داخوازییه‌كانی گرت.
* شێروان شێروانی دوو داواكاری سه‌ره‌كی ئاراسته‌ی تیمی ده‌سته كرد ئه‌ویش پێدانی مۆڵه‌تی چوونه‌وه‌ی ماڵه‌وه به‌پێی یاسا و ڕێنمایییه‌كان. له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاری یه‌كه‌م، ڕێگه‌ی پێ بدرێت بگوازرێته‌وه بۆ چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی.
*ناوبراو ڕایگه‌یاند كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دروستی ئه‌م داواكارییانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی له خواردن بهێنێت.
*تیمی ده‌سته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی وه‌رگرت. سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی ماڵه‌وه لیژنه‌ی مۆڵه‌تی سزادراوان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به‌پێی ڕێنمایییه‌كان، ده‌بێت سزادراو لانی كه‌م یه‌ك ساڵی ته‌واو له ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی بڕیبێت. به‌و پێیه‌ی ته‌نیا 7 مانگ به‌سه‌ر حوكمدانی كۆتایی ناوبراودا تێپه‌ڕیوه، له ئێستادا مه‌رجی یاسایی مۆڵه‌ت نایگرێته‌وه.
*سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه، لیژنه‌كه ڕایگه‌یاند كه بنه‌مای گواستنه‌وه (نه‌قڵ) له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی نیشته‌جێبوونی خێزان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ماڵی سزادراو له هه‌ولێره نه‌ك سلێمانی، داواكاری گواستنه‌وه‌كه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
*ده‌سته وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و پیشه‌یی، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م كه‌یسه و هه‌موو كه‌یسه‌كانی دیكه‌ی ناو چاكسازییه‌كان، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی كه‌رامه‌ت و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی سزادراوان.
*دڵنیاتان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كومه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌كان له گفتوگۆ داده‌بین تاده‌گه‌ینه ئه‌نجامی دروستی یاسایی.
دوێنێ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، به‌هۆی ئه‌و ناهه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت له زیندان له هه‌ولێر مانگرتنی له خواردن راگه‌یاند.
PM:09:10:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت