پارێزگاری كه‌ركوك: نابێت هیچ سكاڵایه‌ك له دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمار بكرێت
وێستگه‌نیوز -
پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ی سكاڵاكان دژ به رۆژنامه‌نووسان، راشیگه‌یاند كه نابێت هیچ سكاڵایه‌ك له دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمار بكرێت.
پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران و چالاكوانان، محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا پارێزگاری كه‌ركوك فه‌رمان ده‌كات به كشانه‌وه‌ی سكاڵاكان و تۆمارنه‌كردنی سكاڵای نوێ دژیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "پارێزگاری كه‌ركوك له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مه‌ڕوان ئیبراهیم عانی سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه حكومییه‌كان له كه‌ركوك، رێنمایی به به‌شی یاسایی له دیوانی پارێزگا داوه كه ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه بن كه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووكی یه‌كه‌م تۆماركراون دژی ڕۆژنامه‌نووسان، چالاكوانان و میدیاكاران و ده‌زگا میدیاییه‌كان".
راشیگه‌یاند كه "هه‌روه‌ها ڕێنماییمان داوه كه چیتر هیچ سكاڵایه‌ك دژی هیچ ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار و چالاكوان یان ده‌زگایه‌كی میدیایی تۆمار نه‌كرێت كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه له ئیداره‌ی پارێزگا ده‌گرن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سنووری ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی گشتی تێپه‌ڕێنن یان به شێوه‌یه‌كی كه‌سی سوكایه‌تی به هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بكه‌ن كه له دیوانی پارێزگادا كار ده‌كات".
PM:07:40:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت