وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێكاری یاسایی توند بۆ پاراستنی ژینگه ده‌گرێته‌به‌ر
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا ژینگه پیس ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه "سزای سه‌رپێچیكاران له 100 هه‌زار دینار تا 10 ملیۆن دینار ده‌بێت". داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ركه‌سێكیان بینی ژینگه پیس ده‌كات، ڤیدیۆی بگرن و بۆیانی بنێرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره 11255 له 23ی نیسانی 2026 و به واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و پۆلیسی ژینگه و دارستان و پۆلیسی هاتوچۆ و ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راده‌سپێرێت كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاری كرداری بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان بگرنه‌به‌ر و سزای دارایی به پێی یاسا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بسه‌پێنن كه ژینگه پیس ده‌كات.
له گشتاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه كه:
*ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان وه‌كوو به‌شێك له سامانی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێن، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كوو پۆلیس، پۆلیسی دارستان و ژینگه، به‌رگریی شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕی و ئه‌ركی خۆی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كوردستان كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2008 و هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ده‌سته بۆ پارێزگاریكردن له سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌ریكردوون.
*دامه‌زراوه‌كان له ڕێی خۆیانه‌وه ئاگاداری هاووڵاتییان بكه‌ن كه:
یه‌كه‌م: له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا سروشتی جوان و ڕه‌نگینی كوردستان وه‌كوو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان به‌دوور بگرن له پیسكردن له ڕێی به‌جێهێشتنی پاشماوه‌ی گه‌شت و زبڵ و خاشاك. پێویسته پاشماوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه‌وه و له شوێنی تایبه‌ت دابنێن كه ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی ده‌گاتێ. هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ی گه‌شت به‌جێ بهێڵێت و ببێته هۆی پیسكردنی ژینگه، ڕێكاری یاسایی به‌پێی بڕگه‌ی 3 له مادده‌ی 42 له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له به‌رانبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر كه سزای پێبژاردنه له (100,000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10,000,000) ده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس هاوكاریی ده‌سته ده‌كه‌ن له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه.
دووه‌م: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه به‌شدار بن له پاك و جوانهێشتنه‌وه‌ی سروشتی كوردستان وه‌كوو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پۆند و به‌نداو و جۆگه و چه‌مه‌كان، شاخ و ده‌شت و دۆڵ و چیا و دارستانه‌كان، پێویسته وه‌كوو ماڵی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
داوا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كیان بینی ژینگه پیس ده‌كات و زیان به سروشتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ڤیدیۆی بكه‌ن و بۆ پلاتفۆرمه‌كانی ده‌سته، یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ریان بگیرێته به‌ر.
سێیه‌م: داوا له خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ین، به هه‌موو جۆره‌كانیان كه ناویان له ڕێنمایی به‌دواداچوون و به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره (2)ی ساڵی 2023 هاتووه، به وردی ئه‌و ڕێنماییه بخوێننه‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی پاراستنی ژینگه بگونجێنن. به‌پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته، به‌دواداچوون بۆ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكار به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له ڕێنمایی ئاماژه‌بۆكراودا هاتووه، سزا ده‌ده‌ن.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كانی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رپرسیارن له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م گشتاندنه.
PM:07:03:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت