بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لەکەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمەنی لە کەرکوک كەسێك گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ناوچەی پیشەسازیی شاری كەركوك، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بە پێی زانیارییەکان، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە كە ئەو دوو کەسە سەرقاڵی چاككردنەوە و لەحیمكردنی تانكەرەكە بوون و بەهۆی هەڵمی سووتەمەنیی ناو تانكەرەكە یان پاشماوەی مادە گڕگرتووەكان، تانكەرەكە تەقیوەتەوە.


PM:03:46:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت