ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی: هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەری ئەم دۆخە دەکات


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەسەر دۆخی چەقبەستووی ئێستای هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک، رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەربێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە میدیای حیزبەکەی وت، دۆخەکە بەگشتی هەستیارە ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەوانەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستا بکات.

دەشڵێت، ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت دوورە لە دەستوور، مەدەنییەت و دامەزراوەیی، هەمیشە پارتی لە دوای چارەسەری کێشەکانە بۆ بەرژەوەندیی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بە ٣٩ کورسی، چەندین دەستپێشخەری خستووەتە بەردەم لایەنەکان بەڵام بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی لایەنەکانی دیکەوە تا ئێستا نەگەیشتوون بە رێککەوتن.


PM:02:46:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت