د.بڕیاڕ ڕەشید: هاوردەی دۆلار بۆ عێراق ڕانەگیراوە
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پەرلەمانی
عێراق ئاشکرایدەکات هاوردەی دۆلار بۆ عێراق ڕانەگیراوە و دەڵێت، "هەنگاوەکانمان
بۆ کردنەوەی بانکێکی تایبەت بەپارەدارکردنی پرۆژەی گەنجان لە عێراق بەردەوامە".
د.بڕیاڕ ڕەشید،
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ ی نیسان "بە یاوەری بەرێز علی عومەر،
نوێنەری سلێمانی لە ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق، لەگەڵ بەڕێز د. عەلی عەلاق پارێزگاری
بانکی ناوەندی کۆبووینەوە".
هەروەها دەنوسێت "لە دیدارەکەدا جەختمان کردەوە لەسەر
خێراکردنی ڕێکارەکانی چالاککردنی دەستپێشخەری (ڕیادە) لە کوردستان بە مەبەستی پێدانی
قەرز بە گەنجانی خاوەن کار، کە پێشوتر ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ وەرگیرا، وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی ئەم هەوڵە دەبین بۆ
ڕەخساندنی هەلی کار و پشتگیریکردنی گەنجان و هاوکات داومانکرد لەگەڵ کردنەوەی بانکی
پێشەنگی کە بانکێکی تایبەتی عێراقە بۆ پارەدارکردنی پرۆژەی گەنجان، گەنجانی
کوردستانیش سودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی".
د. بڕیار ئاماژە
بەوەشدەکات؛ "هاوکات
دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە قەدەغەکردنی دۆلار دەکەن، پارێزگاری بانکی ناوەندی
دڵنیایی دا کە هاوردەکردنی دۆلار بۆ عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک و بە هەمان ڕێژەی پێشوو
بەردەوامی هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباس لەڕێگری بەردەم دۆلار دەکرێت".
پێشتر ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت
جورناڵ بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی بەردەوامیی فشارەکانی بۆ سەر بەغدا
بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە
و هاوکارییە ئەمنییەکانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەساردووە.
PM:12:40:23/04/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت