کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 24ی نیسانی 2026، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەلات و باکوور بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی باران زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و ناوچەی جیاجیا بەردەوامی دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
AM:10:47:23/04/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت