بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم: ئەمسال 23 بەنداو سەرێژبوون


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری بەنداوەکان سەرێژ بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ژمارەی ئەو بەنداوانەی کە ئەمساڵ سەرێژبوون 23 بەنداون لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها بەنداوەکانی دوکان و گۆمەسپان سەڕێژ نەبوون، پلانمان هەیە زۆرترین ئاو لە بەندوای دوکان گل بەینەوە کە توانای گرتنی 6.8 ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە".

دوێنێ چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، بەنداوی دەربەندیخان کە توانای گرتنی سێ ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە سەرێژ بوو.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت، لە مانگی داهاتوودا ئەگەری بارانبارین هەر هەیە، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ زیاتر بووژانەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان.


AM:10:09:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت