قوباد تاڵه‌بانی: له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئه‌لبانیا ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
*له‌گه‌ڵ ئێدی راما، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌لبانیا گفتوگۆیه‌كی به‌سوودمان كرد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كاری هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له بواره‌كانی كولتووری و گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌لبانیادا.
*ستایشی هه‌ڵوێستی ژیرانه و بێ لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد له جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران.
*هه‌ردوولامان هیوامان خواست ئه‌مریكا و ئێران له قۆناغی ئاگربه‌ستدا بتوانن كێشه‌كانی نێوانیان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
*سوپاسی ده‌كه‌م بۆ بانگهێشته فه‌رمییه‌كه‌ی و به شانازییه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا و به ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌ردانی كۆماری ئه‌لبانیا ده‌كه‌م.
PM:07:10:22/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت