لێدوانێك له وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2026/4/21 دڵشاد شهاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند:
*ماوه‌یه‌كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو كه له لاله‌زاری شاری سلێمانی ڕوویان دا، هه‌ندێك بابه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی دادگاییكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و تۆمه‌تبار و گیراوانه‌ی له ده‌ره‌نجامی ڕووداوه‌كان ده‌ستگیر كراون، ورووژێندراون.
*لێره‌وه ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونی بكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسكرا، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پرسوڕا و به‌دواداچوونی پێویستمان كرد. دیاره كه به‌پێی یاسا بڕیاردان له داوای گواستنه‌وه‌ی كه‌یسێك له دادگایهكهوه بۆ دادگایه‌كی تر، پرسێكی ته‌واو دادوه‌رییه و له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه و دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كان یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه.
*ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه دوور له هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردان و فشارێك، پێویسته هه‌موو كه‌یسێك به ڕێڕه‌وی یاسایی‌ی خۆی و له‌سه‌ر بنه‌ما دروسته‌كانی دادگاییكردن به‌ڕێوه بچێت و پێویسته ده‌رفه‌تی به‌رگریكردن و پاراستنی مافی تۆمه‌تباران و گیراوان به‌پێی یاسا پارێزراو بێت. هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ له كاتی یاسایی‌ی خۆیدا و به‌پێی ڕێكاره یاسایییه‌كان، دادگاكان بڕیاری خۆیان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
*له كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌كان ده‌بێت و پابه‌نده به ڕێزگرتن له بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
PM:07:20:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت