ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند مزگه‌وت و ته‌كیه‌یه‌كی شێواندبوو، ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئاگادار كراینه‌وه كه‌سێكی نه‌ناسراو له دره‌نگانێكی شه‌ودا، هه‌ڵی كوتاوه‌ته سه‌ر دوو مزگه‌وت و ته‌كیه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر.
*له لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه ده‌ست به ئه‌نجامدانی به دواداچوون كرا و ناسنامه‌ی تۆمه‌ته‌باره‌كه‌مان ئاشكرا كرد.
*دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش تۆمه‌تباره‌كه‌مان ده‌ستگیر كرد به‌ناوی ( ح ، ص ، م ).
*تۆمه‌تباری ناو هاتوو، هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یه كه هه‌ڵسابوو به شێواندنی گوڕستانی كریستیانه‌كان له قه‌زای شه‌قڵاوه و قه‌زای كۆیه.
*په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی دادگا كراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
PM:06:30:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت