وتەبێژی حکومەتی هەرێم نوێترین زانیاریی سەبارەت بە مووچەی مانگی 4 ئاشكرا دەکات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەڤزیۆنیدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم
ئاشکراکرد و دەڵێت "سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە لیستی مووچە چارەسەرکراون
و راوانەی بەغداد کراوە".
سێ شەممە، 21ی نیسان 2026، پێشەوا هەورامانی رایگەیاندوە "وەزارەتی
دارایی هەرێم وردبینی تەواوی لە لیستەکاندا کردووە و نێردراوە بۆ حکومەتی فیدراڵ،
چاوەڕوان دەکرێت دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، شایستە
داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش رەوانە بکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە 12 نیسان دەستکرا بە دابەشكردنی مووچەی
مانگی ئادار.
PM:03:15:21/04/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت