کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی و رێژەی بارانبارین لەماوەی 24 کاژمێری رابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم راگەیاند.

بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی نیسانی 2026 کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتای هاتووەو، لە ئێستادا ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە . پێشبینی باران بارین ئەمڕۆ بە شێوەی تاوە بارانی کورت خایەنی بەهاری دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سەنتەری قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی دەبێت لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ .سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراوورد بە ناوچەکانی تر . سەنتەری پارێزگای دهۆک سلێمانی ئەگەری نمە بارانی دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ,لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە کاتی باران .

پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ .

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی



سبەى چوارشەممە 22ی نیسانی 2026
کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ,ئەگەری باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری ,هەروەها ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە شێوازی دابارین دروست بێت ناوچەیەک بارانی لێ ببارێت و ناوچەیەکی تر بێ باران بێت .

سبەینێ پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزیک دەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

کەشناسی بڕی بارانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە راگەیاند:


AM:11:07:21/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت