وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: سه‌رۆكی حزبێك كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری كردووه
وێستگه‌نیوز –
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند:
*له‌میدیاكانه‌وه سه‌رۆكی حزبێك باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌رێمی كوردستان دوو ئیداره‌ییه‌و هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ندی به ده‌نگۆی ناردنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری كردوون.
*لای هه‌مووان ڕونه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی ده‌ستوری دانپێدانراوی فیدراڵییه‌و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و ڕه‌نجی خه‌ڵكی كوردستانه. هه‌رچه‌نده هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌بوون بۆ به‌دوو ئیداره‌یی كردنی، به‌ڵام ڕێگا به‌وه ناده‌ین و ئه‌و هه‌وڵه سه‌رناگرێت.
*له باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی گوایه باس ده‌كرێت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به لایه‌نێكی كوردی دراوه سه‌رۆكی ئه‌و حزبه خۆی بێ به‌ری ده‌كات و لایه‌نی دیكه تاوانبار ده‌كات و لهڕاگهیاندنهكانییانهوه خه‌ریكی چهواشهكارین.
*ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كیان به لایه‌نێك دابێت خۆیان ده‌زانن به چ لایه‌نێكیان داوه و دره‌نگ یان زوو ڕاستییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه و پێویست به‌و هه‌موو چه‌واشه‌كارییه نیه.
*سه‌رۆكی ئه‌و حزبه مافی ئه‌وه‌ی نیه له جیاتی ده‌زگا فه‌رمیه‌كان قسه بكات و قسه‌كانیشی ناڕاست بن و چاوه‌رێ بێت به‌م شێوه‌یه گومان له سه‌ر خۆی و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی لا ببات.
PM:07:07:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت