"وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له 290 هه‌زار تۆنه‌وه كرایه‌وه به 400 هه‌زار تۆن"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر كێشه‌كانی جوتیاران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له به‌غدا له‌گه‌ڵ د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی، د.مه‌هدی سه‌هه‌ر ئه‌لجبوری، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی عێراق به وهكالهتمان كرد.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامانكرد، وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له 290 هه‌زار تۆنه‌وه بكرێته‌وه 400 هه‌زار تۆن و دابه‌شكاری وه‌رگرتنی جوتیاران دادپه‌روه‌رانه بێت".
ده‌شڵێت: "له‌به‌رامبه‌ردا د. مه‌هدی بهڵێنیدا كه رێژه‌كه له‌سه‌ر داوای ئێمه زیاد بكاته‌وه بۆ 400 هه‌زار تۆن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشنیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبهتمانكرد بۆ ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی تایبه‌ت به چاندنی گه‌نم دیاریبكات و ئیتر رێژه‌یه‌كی جێگیر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم دیاریبكرێت".
راشیگه‌یاند كه "هاوكات دواكه‌وتنی پاره‌ی شایسته‌یی جوتیاران و پێویستی خێرای دابه‌شكردنیان تاوتوێكرا و وه‌زیر كشتوكاڵ ئاشكرایكرد: كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه شایسته‌ی جوتیاران به زووترین كات بدرێت".
PM:04:39:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت