د. بڕیار ڕەشید: بە کۆی دەنگ، بڕیارێکی گرنگمان لە بەرژەوەندی جوتیاران پەسەند کرد


وێستگەنیوز-

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگی ئەندامان لە ناو پەرلەمان دەنگمان دا لە سەر بڕیارێکی پەرلەمانی کە لە چوار بڕگە پێک هاتووە و لە بەرژەوەندی جوتیارانە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران، توانیمان بە کۆی دەنگی ئەندامان بڕیارێکی پەرلەمانیی تایبەت بە جوتیاران پەسەند بکەین".

وتیشی، "ئەم بڕیارە لە چوار بڕگەی سەرەکی پێکدێت و ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی جوتیاران و دابینکردنی پاڵپشتی زیاترە بۆیان، تا بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ".

د. بڕیار ڕەشید ئاماژەی بەوەشدا کە "بۆ برا جوتیارەکانمان لە پەرلەمان بە کۆی دەنگ ئەم ٤ بڕیارەمان پەسەند کرد:

١- ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی جوتیاران تا پەسەندکردنی بودجە.

٢- دیاریکردنی نرخی گەنم هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

٣- هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی "حجب"ی پێشوەختە پێش ڕادەستکردنی گەنم.

٤- خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران".


PM:03:27:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو