پاسەوانە تایبەتەکەی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار ئازادکران


وێستگەنیوز-

بورهان رەشید گوڵە، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، بەشێک لە دەستگیرکراوانی لالەزار کە ژمارەیان 12 کەس دەبێت ئازادکران".


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، موحسین خۆشناو، پاسه‌وانی لاهور شێخ جه‌نگی لەنێو ئازادکراوەکاندایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لاهور شێخ جەنگێ لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمی فەیسبووک رایگەیاند، "هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەبەر ئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین".

لە پەیامەکەشدا هاتووە، "بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەمووان بزانن کە ئێوە هیچ رۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتووەتەوە".


AM:11:45:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو