ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکات
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا
دەکات، ئەمەش دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی بارهەڵگری ئێرانی "تۆسکا" لە
لایەن هێزی دەریایی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی
خاتەمو ئەلئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان تەقەیان لە کەشتییە
بازرگانییەکە کردووە و سیستەمی کەشتیوانییان پەکخستووە پێش ئەوەی هێزەکانی مارێنز
بچنە سەر پشتی کەشتییەکە. وتەبێژەکە هۆشداری دا هێزە چەکدارەکانی ئێران بەمنزیکانە
تۆڵە دەکەنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا بووەتە سەرۆکی چەتەکانی
دەریا، بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەم کەشتییەی کە لە چینەوە بەرەو ئێران دەهات.
وتیشی؛ دوای هێرشەکەی ئەمریکا، هێزە ئێرانییەکان بە درۆن هێرشیان
کردووەتە سەر چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی.
شەوی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هێزی
دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییە ئێرانییەکەدا گرتووە، چونکە لە نزیک گەرووی
هورمز فەرمانەکانی راوەستانی پشتگوێ خستووە.
AM:08:18:20/04/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت