تەندروستی عێراق دەرمانی پێوست بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاشکرایدەکات لەسەر داوای فراکسیۆنەکەیان وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر
دابینكردنی دوو جۆر دەرمانی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی.
دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، بەماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاند: بەردەوامین لەگەیاندن و جێبەجێكردن
داواكارییەكانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی گورچیلە لەهەڵەبجە و چەمچەماڵ و سەیدسادق
و نەخۆشخانەی شار.
راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ 19ی 4ی 2026، دكتۆر ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، رەزامەندی
لەسەر دابینكردنی بڕێكی زۆر لەدوو دەرمانی پێوست و گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی،
كە لەئێستادا لەنەخۆشخانەكەدا نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر بەنیشتمانیی كردنی چەند
سەنتەرێكی گورچیلەی دەستكرد داوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 17ی 4ی 2026، لەسەر داوای سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی،
وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاریدا بە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 300
تووشبووی نەخۆشی (هیمۆفیلیا) روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
PM:11:35:19/04/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت