رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە کە تێیدا کەمترین و زۆرترین رێژە دەستنیشان کراوە.

بەپێی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان گەیشتووەتە ئاستێکی نموونەیی. هەروەها ئامارەکانی ئەم وەرزی بارانبارینی تاوەکو ئەمڕۆ راگەیاند.

بڕی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

هەڵەبجە: 1052.9 ملیمەتر

سلێمانی: 1038.4 ملیمەتر

دهۆک: 860.7 ملیمەتر

هەولێر: 674.1 ملیمەتر

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، بڕی بارانبارین 1000 ملیمەتری تێپەڕاندووە.

بڕی بارانبارین لە سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان:

لەسەر ئاستی ئیدارە سەربەخۆکان، سەنتەری راپەڕین (رانیە) ریکۆردی زۆرترین بارینی لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان شکاندووە. بڕی بارانبارین بەم شێوەیەیە:

راپەڕین (رانیە): 1193.2 ملیمەتر

زاخۆ: 973.9 ملیمەتر

سۆران: 953.2 ملیمەتر

گەرمیان (کەلار): 516.5 ملیمەتر

بەپێی ئەم داتایانە، ئیدارەی راپەڕین بە کۆی 1193.2 ملیمەتر، باراناویترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە لەم وەرزەدا، لە بەرامبەریشدا گەرمیان کەمبارانترین ناوچە بووە.

ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا، بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:

هەولێر 6.4 ملیمەتر

سلێمانی 13.3 ملیمەتر

دهۆک 27.1 ملیمەتر

کەرکووک 10.4 ملیمەتر


PM:07:49:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو