کۆچەر تاهیر: ناردنی غاز بۆ سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و لە پێشووتریش زیاتر دێت
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناردنی غاز بۆ سلێمانی ئاسایی بووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر ناردنی غاز بەردەوام بێت لەماوەی کەمتر لە پێنج رۆژ قەیرانی غاز کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، کۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەپێی ئەو پلانەی دامان ناوە رۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە نزیکی 90 هەزار بوتڵی غاز دەخەینەڕوو، لەدوای ئەم سێ رۆژە رۆژانە نزیکەی 17 بۆ 20 هەزار بوتڵ دەخەینە بازاڕەکانەوە، پلانەکەمان بەم جۆرە دەبێت تاوەکو قەیرانی غاز بە یەکجاری کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو کۆرمۆر بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی غاز و بەشە غازی سلێمانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و بە هەمان بڕ بگاتە دەستمان لەماوەی کەمتر لە پێنج رۆژ قەیرانی غاز کۆتایی دێت".
کۆچەر تاهیر وتی، "ناردنی غاز بۆ سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و لە پێشووتریش زیاتر دێت و رۆژانە 140 بۆ 160 تۆن غاز دێت بۆ سلێمانی پێشووتر 120 تۆن دەهات".
AM:11:39:19/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت