کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ناجێگری کەش بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت، لەئێستادا زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمانی هەوری هەیە پێشبینی دووبارە چالاکبوونەوەی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ لەسەر ناوچە جیاجیاکان، باران بارین بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت ئەگەری تەزرە لە هەندێک کاتدا دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەت باکووری پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری قەزای کۆیەو لەگەڵ ئیدارەی سۆران و بەشەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ دینارتە بجیل زاویتە) پاشان دەوروبەری قەزای مێرگەسوور، سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم پارێزگایە دابارینی بە شێوەی شەستە بارانی کورتخایەنی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە، هەروەها کاریگەری ئەم شەپۆلە بەشێوەی کەشێکی بەهاری دەبێت لەوانەیە لە ناوچەیەک بارانێکی زۆر ببارێت و ناوچەیەکی تر بارانی کەمتر بێت، پلەکانی گەرما جێگیرە خێرای با بەراورد بە دوێنێ کەمتر دەبێتەوە لە نێوان (15-30)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ کات کەمێک زیاتر دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 20ی نیسانی 2026، کەشی سبەی بە گشتی ئاسمان هەندێک کاتی بەیانی نیمچە هەورە پاشان ناجێگیری کەش دووبارە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە ,کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەش دەبێت .سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم دوو پارێزگایە و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ئەم سنوورانە بە گشتی بارانبارینی لە کاتی جیاجیای دوانیوەڕۆ دەبێت زیاتر بارانبارینەکە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، هاوکات سنووری پارێزگای کەرکوک و هەڵەبجە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورتخایەنی هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی


AM:11:03:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت