نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان: دیالۆگ باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان


وێستگەنیوز-

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، هه‌ر لە به‌رده‌واميى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروته‌سه‌ليان دەربارەی بەهێزکردنی هاریکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی گەشەپێدان و پاراستنى سەقامگیری، لە ناوچەکەدا کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆک ئەردۆغانی کرد بۆ سەرکردایەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسايش و ئاراميى ناوچەکە، هەروەها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


PM:06:25:18/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو