هاوڕێیەکی غەزال مەولان: پێزانینمان بۆ خەڵکی شاری سلێمانی هەیە کە لەگەڵمان هاوکار بوون و ئێمەیان بەتەنیا جێنەهێشت
وێستگەنیوز-
تەلار ئیوەر، هاوڕێی شەهید غەزاڵ مەولان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی شۆردنی تەرمی شەهید غەزاڵ و رایگەیاند، "پێزانینمان بۆ خەڵکی شاری سلێمانی هەیە کە لەگەڵمان هاوکار بوون و ئێمەیان بەتەنیا جێنەهێشت".
ئاماژەی بەوەکرد، "پەیوەندیم بە خاتوو بەهار مونزیرەوە کرد و داوام لێکردن شوێنێکمان بۆ پەیدا بکەن بۆ شوردنی تەرمی غەزاڵی گیانبەختکردوو، ئەوان هەموو ئامادەکارییەکانیان کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتژمێر دووی هەمان رۆژ ڕژیمی ئێران گۆڕستانی زڕگوێزی بە بیانووی حزووری ئێمە، مووشەک باران کرد، ئێمە ناچار بووین وەرگرتن و بەخاک سپاردنی تەرمی گیانبەختکردوو غەزاڵ بۆ چەند کاتژمێرێک دوابخەین".
دەقی راگەیەندراوەکەی تەلار ئیوەر روونکردنەوە:
بەداخەوە بەهۆی هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی کەمپە مەدەنییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوڕێی ئازیزمان غەزەڵ مەولان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی ئازیزی بەخت کرد.
ڕۆژی سێسەممە ١٦/٤/٢٠٢٥ من (تەلار ئیوەر تەنها وەک هاوڕێیەکی گیانبەختکردوو غەزەڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دوو ئەندامی سەرکردایەتی هاوڕێ ئازاد سەڵەواتی – کاروان ئیوەر)، پەیوەندیم بە خاتوو بەهار مونزیرەوە کرد و داوام لێکردن شوێنێکمان بۆ پەیدا بکەن بۆ شوردنی تەرمی غەزاڵی گیانبەختکردوو، تێمێک کە پێکهاتبوون لە (هاوڕێیان شەدە بەشیر، گمۆ محەممەد، بەهار مونزیر) وتیان بۆچی ئەیشۆرن مەگەر شەهید نییە، وتم من لەگەڵ تەرمی غەزەڵ بووم و بینیومە بۆیە هەم من و هەم چەند هاوڕێیەکیتر بە پێویستی دەزانین بیشۆرین، هاوڕی بەهار لەسەر داوای ئێمە وتی بەسەرچاو، بەدوای شوێنی شۆردنی تەرمی ژناندا گەڕان، پێشنیاری مزگەوت درابوو بەم هاوڕێ دڵسۆزانە، ئەوانیش سەردانی مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی)یان کردبوو، بەڵام نۆژەن دەکرایەوە، داوامان لێکردنەوە سەردانی شوێنێکیتر بکەن لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان بنکە و بارەگاکانمان لەژێر بۆردوومانی درۆن و مووشەکدا بوو، سەردانی مزگەوتی شێخ سەعیدی پیرانیان کردبوو و لەوێ پێشوازییان لێکردبوون و هەموو ئامادەکارییەکانیان کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتژمێر دووی هەمان ڕۆژ ڕژیمی ئێران گۆڕستانی زڕگوێزی بە بیانووی حزووری ئێمە، مووشەک باران کرد، ئێمە ناچار بووین وەرگرتن و بەخاک سپاردنی تەرمی گیانبەختکردوو غەزەڵ بۆ چەند کاتژمێرێک دوا بخەین.
لەبەر دۆخی ئەمنی ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵ تەرمی غەزەڵ بووین نەماندەتوانی پێوەندی بە هاوڕێ نەوید مێهراوەرەوە بکەین و ئاگاداری بکەین کە ئێمە (ئەو کەسانەی لە پزیشکی داد بووین)، هاوڕێ بەهار مونزیر و هاوڕێیانیمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بۆ مزگەوتیک بگەڕێن بۆ شۆردنی گیانبەختکردوو غەزەڵ، هەر بۆیە هاوڕێ نەوید مێهراوەر ئاگاداری ئەو راسپاردەی ئێمە بۆ خاتوو بەهار و هاوڕێیانی نەبووە.
لێرەوە سپاس و پێزانینی خۆم، وەک هاوڕێی تەرمی گیانبەختکردوو غەزەڵ مەولان، ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و بەئەمەگی شاری سلێمانی، بەتایبەتی ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە خۆمان ڕامان سپاردبوون وە هەموو خەڵکی شاری سلێمانی دەکەین کە بە پەرۆشەوە لەگەڵمان هاوکار بوون و ئێمەیان بەتەنیا جێنەهێشت.
هاوڕێیەکی دواهەناسەکانی گیانبەختکردوو غەزەڵ مەولان
تەلار ئیوەر
PM:05:36:18/04/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت