فراكسیۆنی پارتی دژایه‌تی خۆی بۆ پرۆژه یاسای سه‌ربازیی زۆره ملێ راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ پرۆژه یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ نین و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێت، له كوردستان كاری پێناكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ی نیسانی 2026 زیره‌ك زێباری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان 24ی وت كه"
*فراكسیۆنی پارتی دژی پرۆژه یاسای سه‌ربازیی زۆره ملێیه و ره‌تیده‌كاته‌وه.
*ئه‌و پرۆژه یاسایه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندیش بكرێت له هه‌رێمی كوردستان كاری پێناكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه، یاسای خزمه‌تی نیشتیمانی، واته پابه‌ندكردنی هاووڵاتیان به ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازیی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 19ی نیسانی 2026، و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
PM:03:47:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت