وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه‌ی غه‌زال مه‌ولان ده‌دات
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاری داوه لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه‌ی غه‌زال مه‌ولان بكات، ده‌شڵێت كه رێكاری یاسایی تووند ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی نیسانی 2026 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
* غه‌زال مه‌ولان به برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی (شۆڕش)ی سه‌ر به ده‌زگای ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (به‌خشین)ـی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده نه‌بووه رێكاری پزیشكی بۆ ئه‌نجام بدات و وه‌ری بگرێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی.
*راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی و داواكاری گشتی له‌سه‌ر هێڵین و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردمان له دۆسیه‌كه ده‌ستپێكردووه.
*ئه‌م كاره پاڵپشت به یاسای مافی نه‌خۆش ژماره 4ی ساڵی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت بۆ سزادانی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه كه‌مته‌رخه‌م بووه.
*ئه‌م رووداوه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و رێكاری یاسایی تووند ده‌گیرێته‌به‌ر.
*داوای له داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ین دوور له فشاری سیاسی، ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆیان له پاراستنی گیانی هاووڵاتییاندا جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:03:03:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت